PM:11:05:25/12/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی گۆڵ لە ئێستادا هاری کەین نزیکرین یاریزانە
بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر و مێسیش نۆیەمە.
ماڵپەڕی جیهانی گۆڵ نوێترین ڕیزبەندی کاندیدەکانی خەڵاتی باڵۆن دۆری
بۆ ساڵی 2026 بڵاوکردەوە، کە تێیدا گۆڕانکاریی گەورە لە پێشەنگی لیستەکەدا
دەبینرێت، بەپێی ماڵپەڕەکە تا ئێستا هاری کەین، گۆڵکاری ئینگلیزی و یانەی بایرن
میونشن، پلەی یەکەمی گرتووە، کە ئەمەش نیشانەی گۆڕانکارییەکی ڕیشەییە لە هاوکێشەی
تۆپی پێی ئەوروپادا.
بەپێی شیکارییەکانی ماڵپەڕی گۆڵ، پێشەنگیی هاری کەین تەنها بەهۆی رێژەی
گۆڵ تۆمارکردنەوە نییە، بەڵکو بەهۆی ئەو ڕۆڵە جەوهەرییەیەتی کە لە پێکهاتەکەی
بایرن میونشندا دەیگێڕێت، کەین لە ئێستادا وەک یاریزانێکی کامڵ دەردەکەوێت کە هەم
لە یارییە گەورەکاندا جێگیرە و هەم کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئەنجامی یارییەکان
هەیە.
ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی مانچستەر سیتی، لە پلەی دووەمی
ڕیزبەندییەکەدا دێت، هەرچەندە هالاند بێوەستان گۆڵ دەکات، بەڵام ڕاپۆرتەکە جەخت
دەکاتەوە کە باڵۆن دۆر تەنها کێبڕکێی ژمارەکان نییە؛ بۆ ئەوەی هالاند بگەڕێتەوە
پلەی یەکەم، پێویستی بەوەیە لە یارییە یەکلاکەرەوەکانی قۆناغەکانی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا
زیاتر بدرەوشێتەوە.
لە پلەی سێیەمیشدا، کیلیان مباپێ دەبینرێت، کە هێشتا لە پرۆسەی
جێگیربووندایە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید، ڕێگەی مباپێ بۆ تۆپی زێڕین بە ئاستی لە شەوە
گەورەکانی ئەوروپا بەستراوەتەوە و هاندەرانی شاهانە چاوەڕێی ساتە مێژووییەکانی ئەو
دەکەن.
دەرکەوتنی نەوەی نوێ و ئامادەیی میسی لیستەکەش تێکەڵەیەکە لە ئەزموون
و یاریزانی لاو، کە تێیدا ناوی یاریزانانی وەک لامین یامال، دیکلان ڕایس، ڤیتینیا،
مایشێل ئۆلیسێ و لویس دیاز دەبینرێن، خاڵی سەرنجڕاکێش مانەوەی لیۆنێل میسییە لە
پلەی نۆیەمی ڕیزبەندییەکە؛ ئەمەش سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە تەنانەت لە ساڵانی
کۆتایی یاریکردنیشیدا، سڕینەوەی ناوی میسی لە هاوکێشەی باڵۆن دۆر ئاسان نییە،
هەرچەندە شێوازی کێبڕکێکە بۆ ئەو گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە.