PM:03:31:25/12/2025
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کەناڵی ریاڵ مەدرید کریستیانۆ رۆناڵدۆی
تێکەڵ بە کەیسی نێگریرا کردووە و دەیانەوێت ئەستێرە پورتوگالییەکە پشتگیرییان
بکات.
یانەی ڕیال مەدرید داوای لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی،
کاپتنی یانەی نەسڕی سعودیە کرد بەشداربێت لە شەڕی ئێستای یانەکەیان بەرامبەر بە بەرشەلۆنەی ڕکابەری هەمیشەییان.
کەناڵی ڕیال مەدرید بڕیاریدا ئەستێرە پورتوگالییەکە بەشداریی
پێبکات لە کاروباری نێگریرا ، کە تیایدا کارگێری بەرشەلۆنە تۆمەتبارکراوە بە
دەستکاریکردنی ئەنجامەکان بە پێدانی پارە بە خۆسێ ماریا ئینریکێز نێگریرا، جێگری
پێشووی لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانان لە ئیسپانیا.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر دوای یارییەکی
کلاسیکۆ لە ساڵی 00، کریستیانۆ رۆنالدۆ نارەزایەتی بەرامبەر بڕیاری ناوبژیوان
دەربڕی و وتی، هێزێکی شاراوە هەیە کە دیمەنەکان
کۆنتڕۆڵ دەکات، لە یاریگای بێرنابیۆ کارتی سورمان وەرگرت و ناچاربووین بە 10
یاریزانەوە یاریی بکەین.
رۆناڵدۆ ئەوکات وتیشی: دووبارەبوونەوەی دیمەنەکە ئیتر ڕێکەوت نییە،
بەڵکو ئەوە پیشان دەدات کە ئەوەی ڕوودەدات زیاتر ڕێکخراوە لەوەی کە دەردەکەوێت.