PM:09:11:26/12/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئەفریقا میسر لە ئەفریقای بردەوە و گەیشتنی بە قۆناغی داهاتوو مسۆگەر کرد.
لە یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، هەڵبژاردەی میسر بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور یاریکرد.
تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی میسر کۆتاییهات، گۆڵەکەش محەمەد سەڵاح لە خولەکی 45 بە لێدانی سزا تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە لە هێرشەکانیان بەردەوام بوون بەڵام گۆڵیان تۆمارنەکرد و سەرەنجام میسر بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە.
لە هەمان کۆمەڵە، هەردوو هەڵبژاردەی ئەنگۆلا و زامبیا رووبەڕووی یەکبونەوە و یارییەکەشیان بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
خ . ک