PM:07:49:26/12/2025
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی چێڵسی هەوڵەکانیان دەستپێکردووە لەپێناو رازیکردنی یەڵدز تا پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.
پێگەی کاوت ئۆفساید لە هەواڵێکیدا رایگەیاند، کینان یەڵدزی ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لەم وەرزەدا بووەتە جێگای گرنگی پێدان لەلایەن چەندین یانەوە.
ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە، لە ئێستادا یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەچڕی چووەتە کێبڕکێی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە تورکیەکە و دەیانەوێت بەهەر نرخێک بێت بیگوازنەوە.
دەشڵێت، یانە لەندەنیەکە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یۆڤانتۆس بکەن بەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانەیان کە ئەوەش نرخی ئێستای ئەو یاریزانەیە لە بازاڕی گواستنەوەدا.
رونیشیکردووەتەوە، ئەم هەوڵەی یانەی چێڵسی دەبێتە هۆی بێزارکردنی ریاڵ مەدرید بەهۆی ئەوەی کە یانە ئیسپانیەکەش گواستنەوەی هەمان یاریزانیان کردووەتە ئامانج.
کینان یەڵدزی 20 ساڵ لەم وەرزەدا بەشداری 22 یاریی یانەکەی کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، شەش گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە و شەش ئەسیستی بۆ هاوڕێکانی کردووە.
خ . ک