سالیبا هەڕەشە لەسەرجەم یانەکان دەکات

PM:04:52:26/12/2025

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سالیبا دوپاتیکردەوە کێبڕکێی سەرجەم پاڵەوانێتییەکان دەکەن و دەیانەوێت ببنە پاڵەوان.

ویلیام سالیبای بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ئارسناڵ لە لێدوانێکیدا باسی لە ئامانجەکانی یانەکەی لەم وەرزەدا و ئاستی یاریزانەکانیان کرد و بە شێوەیەکی نایابیش ستایشی کارەکانی ئارتێتا دەکات.

سالیبا وتی، بە دڵنیاییەوە ئامانجمان ئەوەیە دەستکەوتی بێ وێنە بەدەستبهێنین لەم وەرزەدا چونکە پێکهاتەیەکی بەهێزمان هەیە و یاریزانەکانیشمان بەشێوەیەکی نایاب گونجاون لەگەڵ یەکتردا.

وتیشی، لە تواناماندایە نازناوی سەرجەم پاڵەوانێتیەکانی ئەم وەرزە کە چوار نازناوە بەدەستبهێنین کە پریمەر لیگ و چامپیۆنز لیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەرا و جامی کاراباون.

دەشڵێت، یانەکانی بەرامبەریشمان بۆیان دەرکەوتووە کە ئێمە دەمانەوێت هەموو یارییەک ببەینەوە، پیویستە پلانەکانی میکێل ئارتێتای راهێنەر جێبەجێ بکەین تا ئامانجەکانمان بەدیبهێنین، بە دڵنیاییەوە ئەو راهێنەرە کاری زۆر گەورە و نایابی بۆ ئارسناڵ کردووە.

سالیبا دەڵێت، لە سێ وەرزی رابردوودا نزیکبوو لەوەی نازناوی پریمەر لیگ ببەینەوە بەڵام لە کۆتا هەفتەکاندا بەخت یاوەرمان نەبوو، وەرزی رابردووش گەیشتینە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ لەبەرئەوە توانای ئەوەمان هەیە کێبڕکێی سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بکەین.

دوپاتیکردەوە، هێشتا لە نیوەی وەرزدان و کاری زۆریان لە پێشە ئەنجامیبدەن چونکە ئەنجام و ریزبەندی زۆر بەخێرایی دەگۆڕێن و هەموو شتێک ئەگەری رودانی هەیە، پێویستە لە یاریگادا سەرنجیان لەسەر ئاستی خۆیان بێت.

خ . ک