هۆکاری دابەزینی ئاسنی هاوسن چییە؟

PM:04:18:26/12/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاستی هاوسن وەک سەرەتای وەرز نییە و هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی هاوکارێکی باش لە هێڵی بەرگریدا دەگەڕێتەوە.

دین هۆیسن، ئەو بەرگریکارە لاوەی کە ریاڵ مەدرید وەک گرەوی داهاتوو سەیری دەکات، دوای سەرەتایەکی نموونەیی لەژێر سەرپەرشتی چابی ئالۆنسۆ، ئێستا بە قۆناغێکی سەخت و دابەزینی ئاستدا تێدەپەڕێت.

یانەی شاهانە بڕی 58 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە لە بۆرنمۆسەوە خەرج کرد، هیوایەکی زۆری لەسەر هەڵچنیوە تا ببێتە بەردی بناغەی بەرگری مێرێنگێ بۆ چەندین ساڵی داهاتوو، بەڵام تەنها دوای چوار مانگ، بارودۆخەکە بۆ ئەم ئەستێرە ئیسپانییە گۆڕاوە و ئەو ستایشە زۆرانەی دوای مۆندیالی یانەکان لێی دەکرا، بوونەتە گومان و ڕەخنە بەهۆی هەڵە تەکنیکییەکانی لە یارییەکانی کۆتایدا.

سەرچاوە هەواڵییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە دابەزینی ئاستی هۆیسن پەیوەندی بە نەبوونی پێشەنگێکی بەرگری هەیە لە تەنیشتییەوە، بەتایبەت دوای پێکانەکەی ئیدەر میلیتاو کە وەک مامۆستایەک ڕێنمایی دەکرد، لە کاتێکدا هێشتا نەیتوانیوە لەگەڵ ڕودیگەر بگونجێت و تەنها لە یەک یارییدا بەیەکەوە بە سەرەکی یارییان کردووە.

سەرەڕای ئەم دۆخە، لە نێو ماڵی مەدرید، هێشتا متمانەی تەواو بە تواناکانی ئەم یاریزانە تەمەن 20 ساڵانە هەیە و کارگێڕی ریاڵ مەدرید پێیان وایە ئەم هەڵانە بەشێکن لە پرۆسەی گەورەبوونی یاریزان.