رودیگەر ئارەزووی لە چوونی بۆ سعودیە هەیە

PM:03:45:26/12/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەستی رودیگەر نوێبکاتەوە بەڵام یاریزانەکە ئارەزووی لە چوون بۆ سعودیە هەیە.

تەمومژ و ناڕوونی باڵی کێشاوە بەسەر داهاتووی ئەنتۆنیۆ رودیگەری ئەڵمانی و بەرگریکاری یانەی ڕیال مەدرید، لە کاتێکدا تەنها ماوەیەکی کەم لە گرێبەستەکەی ماوە و یانە شاهانەکەش دەیەوێت چارەنووسی یەکلا بکاتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی تۆڕیئی ئێس پی ئێن، کارگێڕی مێرێنگێ ئامادەیی نیشانداوە گرێبەستێکی نوێ پێشکەش بەو جەنگاوەرە ئەڵمانییە بکات، بەڵام ڕودیگەر بیر لە وێستگەیەکی جیاواز دەکاتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە کاروانی وەرزشیی خۆی.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە رودیگەری تەمەن 32 ساڵ، بیرۆکەی یاریکردن لە خولی ڕۆشنی سعوودی بە لاوە زۆر سەرنجڕاکێشە، بەتایبەت کە لەم دواییانەدا بەدەست پێکانە جیاوازەکانەوە دەناڵێنێت و دەیەوێت لە کۆتا ساڵەکانی یاریکردنیدا سوود لە لایەنی دارایی ئەو خولە وەربگرێت.

ئەگەر ریاڵ مەدرید نەتوانێت قەناعەت بە بەرگریکارەکەی بهێنێت، ئەوا مەترسی ئەوە هەیە لە حوزەیرانی 2026دا بە گرێبەستێکی ئازاد و بەبێ بەرامبەر قەڵای سپی جێبهێڵێت؛ هاوکات سەرچاوەکانی نزیک لە یاریزانەکەش جەخت دەکەنەوە کە یاریکردن لە سعوودیە یەکێکە لە ئارەزووە سەرەکییەکانی رودیگەر بۆ قۆناغی کۆتایی ژیانی وەرزشی.