یۆڤانتۆس لەپێناو تۆنالی ئامادەیە دەیڤد پێشکەشی نیوکاسڵ بکات

PM:03:16:26/12/2025

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس لەپێناو گواستنەوەی تۆنالی ئامادەیە جۆناسان دەیڤد پێشکەشی نیوکاسڵ بکات.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان بڵاویانکردەوە، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بەردەوام چاودێری ساندرۆ تۆنالی ئەستێرەی یانەی نیوکاسل یونایتدیان کردووە و دەیانەوێت بیگوازنەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی خانمە پیرەکە پلانی ئیمزاکردنی گرێبەستیان لەگەڵ ناوەڕاستکارە ئیتاڵیەکە داڕشتووە لەسەر داوای لوسیانۆ سپالێتی راهێنەر.

لاگازێتا ئاماژەی بەوەداوە کە پلانی یۆڤانتۆس بەشێوەیەکە لە مانگی یەکدا جۆناسان دەیڤدی هێرشبەری پێشکەشی یانەی نیوکاسل یونایتد بکات بە ئاڵوگۆڕ کردن بەرامبەر ساندرۆ تۆنالی.

نوسیویەتی، یانە ئیتاڵیەکە توانای ئەوەیان نییە کە راستەوخۆ تۆنالی بگوازنەوە بەهۆی زۆری نرخەکەیەوە کا 75 ملیۆن یۆرۆیە بەڵام ئامادەن بڕێک پارە و جۆناسان دەیڤد پێشکەشی یانە ئینگلیزیەکە بکەن.

ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە، تۆنالی ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ خولی ئیتاڵیا هەیە و دەیەوێت پەیوەندی بە یەکێک لە یانە بەهێزەکانەوە بکات، لە ئێستاشدا یۆڤانتۆس و ئینتەر چاودێری دەکەن و میلانیش بەنیازە بیگەڕێنێتەوە.

خ . ک