PM:02:00:26/12/2025
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینزاگی دوپاتیکردەوە ئارەزووی مانەوەی نێڤێس
دەکات و سەرنجی تەواویشیان لەسەر یارییەکانی داهاتوویانە.
سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری یانەی هیلال، پێش
ڕووبەڕووبوونەوەی خەلیج لە خولی سعودیە، پەردەی لەسەر چەند پرسێکی هەستیار لادا و
بە ئاشکرا داوای مانەوەی ئەستێرە پورتوگالییەکەی تیپەکەی، روبن نێڤێزی کرد.
ئینزاگی جەختی لەوە کردەوە، نێڤێز تەنها
یاریزانێکی ئاسایی نییە، بەڵکو سەرکردەیەکی کاریگەرە و خاوەن توانایەکی تەکنیکی
بەرزە، هەربۆیە ئارەزووی خۆی بۆ مانەوەی ئەو یاریزانە لە قۆناغی داهاتوودا نیشاندا
و ئاماژەی بەوە کرد کە یاریزانەکە لە ئێستادا بە تەواوی پابەندە بە تیپەکەوە.
سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکەی ئەمشەو
ئاماژەی بەوە کرد، یارییەکەیان بەرامبەر خەلیج ئاڵۆز دەبێت، بەڵام سوودیان لە
یارییە دۆستانەکەی شارقە و کەمپی مەشق و راهێنانەکانی ماوەی ڕابردوو وەرگرتووە، وە
راهێنەرەکە نیگەرانی خۆی لە نەبوونی هەردوو ستوونی سەرەکی تیپەکەی، یاسین بۆنۆ و خالیدۆ
کۆلیبالی نەشاردەوە و ڕایگەیاند کە کار لەسەر بەهێزکردنی هێڵی بەرگری و
بەکارهێنانی تاکتیکی بەرگری پێشکەوتوو دەکەن بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانە.
ئینزاگی ستایشی کارگێڕی یانەکەی کرد و رایگەیاند،
هەماهەنگییەکی تەواو لە نێوانیاندا هەیە سەبارەت بە گواستنەوەکانی داهاتوو،
دەشیانەوێت سەرنجی تەواویان بخەنە سەر دوو یاری داهاتوویان لە خولی سعودیە و
بردنەوە بەدەستبهێنن.