دێمبلی لە ئینریکی نیگەرانە

PM:02:14:25/12/2025

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دێمبلی بەهۆی کەمی کاتی یارییکردنەوە لە ئینریکی نیگەرانە و دەیەوێت لە رکابەریی نازناوە تاکە کەسییەکان دوورنەکەوێتەوە.

عوسمان دێمبلی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بێزارە بەهۆی نەبوونی کاتی یاریکردن لە یارییەکانی ئەم دواییەدا، بڕیارەکەش لویس ئێنریکی ڕاهێنەری یانەکە لێی بەرپرسە.

ستافی ڕاهێنەرایەتی بە سەرۆکایەتی ئینریکی دەیانەوێت هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەر بۆ ئەوەی لەماوەی چارەنووسی ئەم وەرزەدا پێکانەکەی دێمبلی دووبارە نەبێتەوە.

بەڵام لە لایەکی دیکەوە بەپێی هەواڵێکیکەناڵ پڵەس، دێمبلی هەست بەوە دەکات پێویستە بۆ ماوەیەکی زیاتر یاری بکات بۆ ئەوەی توانای جەستەیی بۆ بگەڕێتەوە، بۆیە پێدەچێت بێزار بێت بەهۆی دانیشتن لەسەر کورسی یەدەگ لە یارییەکانی ڕابردوودا.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دێمبلی بەڕاستی وەرزی خۆی دەستپێنەکردووە، بەو پێیەی تەنها لە 14 یاریدا بەشداریکردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، چوار گۆڵی تۆمارکردووە و چوار ئەسیستیشیکردووە

ئەستێرە فەرەنسییەکە دەیەوێت لە ماوەکانی داهاتوو بە رێکوپێکی بەشداریی یارییەکان بکات، تا بە تەواوی خۆی بۆ مۆندیال ئامادەبکات و لە رکابەریی نازناوە تاکە کەسییەکان دوورنەکەوێتەوە