AM:08:35:25/12/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گرژییەکان لە ژووری جلگۆرینی ریال مەدرید روو لە
هەڵکشانن و بێلینگهام دژی مباپێ وەستاوەتەوە.
سەرچاوە
رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، گرژیی و ئاڵۆزی لە نێو ژووری
جلگۆڕینی یانەی ریال مەدرید سەبارەت بە کیلیان مباپێ زیادی کردووە، ئەوەی پێشتر
وەک کێبڕکێیەکی ئاسایی دەبینرا، ئێستا وەک سەرچاوەی نیگەرانییەکی راستەقینە بۆ
تیپەکە سەیر دەکرێت.
یارییەکەی ریال مەدرید بەرامبەر سیڤییە خاڵی وەرچەرخان
بوو، کە تێیدا ئاستە لاوازەکە و نەبوونی درەوشانەوەی بەکۆمەڵ، بێزاری و
دووبەرەکییەکی شاراوەی لە نێوان چەندین یاریزانی سەرەکیدا زیاتر کرد.
سەرچاوەکان
باسیان لەوەکردووە، خولیای مباپێ بۆ شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان لە تۆمارکردنی
گۆڵدا، بووەتە هۆی تەواوبوونی ئارامی هاوڕێکانی، بە تایبەت جود بێلینگهام، چونکە
بە دەرکەوتنی ئەستێرە فەرەنسییەکە ژمارەی گۆڵەکانی بێلینگهام کەمدەبێتەوە.
دەشڵێن، جود بێلینگهام پێیوایە ئەم شێوازە خەریکە هەموو
دووبارە دەبێتەوە و تیپەکە ناتوانێت بەم جۆرە لە بەرزترین ئاستدا کێبڕکێ بکات،
بەڵکو دەبێت یاریی بەکۆمەڵ بکەن و تەنیا توانای تاک یارییەکان یەکلانەکاتەوە.