PM:01:30:26/12/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بۆب لە دەرگای چوونە دەرەوەی مان سیتی نزیک
دەبێتەوە و شوێنگرەوەکەشی دیاریکراوە.
ئۆسکار بۆب، هێرشبەری لاوی یانەی مەنچستەر سیتی،
زیاتر لە هەر کاتێکی تر لە جێهێشتنی یاریگای ئیتیحاد نزیک بووەتەوە، ئەمەش دوای
ئەوەی یانە شین پۆشەکەی مانچستەر هەنگاوە فەرمییەکانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی
نوێ دەستپێکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیڵی مەیڵی
بەریتانی، ستیزن ئامادەیە لە مێرکاتۆی زستانەدا دەستبەرداری ئەو یاریزانە نەرویجییە
ببێت، چونکە لە گواستنەوەی ئەنتوان سیمینیۆی ئەستێرەی بۆرنمۆس نزیک بووەتەوە.
بۆبس تەمەن 22 ساڵان، لەم وەرزەدا لە 15 یاریدا تەنها یەک ئەسیستی هەبووە و
زۆربەی کات لەسەر کورسی یەدەگ بینراوە، ئێستا یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و
کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی دەکەن.
لە
بەرامبەردا، مەنچستەر سیتی دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت سیمینیۆی هێرشبەری گانایی
پەلکێش بکات، کە لەم وەرزە لە 18 یاریدا هەشت گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام ئەرکی پێپ
گواردیۆلا ئاسان نابێت، چونکە یانەکانی لیڤەرپوول، چێڵسی و مەنچستەر یونایتدیش
چاویان بڕیوەتە ئەو یاریزانە و پێشبینی دەکرێت نرخی گواستنەوەکەی بگاتە 65 ملیۆن
پاوەند.