پێدری: ئەرکی ئیسپانیا بۆ بردنەوەی مۆندیال قورسە

AM:11:11:25/12/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێدری جەختیکردەوە کە ئەرکی ئیسپانیا بۆ مۆندیال قورسە و دەیەوێت رووبەرووی هالاند و سەڵاح ببێتەوە.

پێدری گۆنزالێز، یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، هیچ گرەنتییەک نییە لە بردنەوەی مۆندیال بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا، چونکە ئەرکەکە لەڕادەبەدەر قورس دەبێت.

سەبارەت بە باشترین یاریزانانی جیهانپ پێدری وتی: لامین یامال، کیلیان مباپێ، محەمەد سەڵاح، ئێرلینگ هالاند، ڕافینها و جولیان ئەلڤارێز لە باشترین یاریزانەکانی جیهانن.

ڕوونیشیکردەوە: دەیەوێت ڕووبەڕووی هەموو ئەو یاریزانانە ببمەوە جگە لە لامین کە لەگەڵم یاری دەکات، بەتایبەتیش دەمەوێت ڕووبەڕووی هالاند و سەڵاح ببمەوە، چونکە پێشتر ڕووبەڕووی ئەوان نەبوومەوە.

دەشڵێت: بە دڵنیاییەوە حەز دەکەم جارێکی تر لەگەڵ مێسی یاری بکەمەوە، بێ گومان، ئەو باشترینە لە مێژوودا و زۆر یارمەتی منیدا دا لە ماوەی ئەو ساڵەی یاریمان لەگەڵیدا کرد.