خولی ئینگلتەرا.. ئەمشەو مان یونایتد میوانداری نیوکاسڵ دەکات

PM:12:27:26/12/2025

40 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو لە خولی ئینگلتەرا مان یونایتد میوانداری نیوکاسڵ دەکات و لە خولی سعودیەش هیلال یاریی هەیە.

یارییەکانی خولە ناوخۆییەکان بەردەوامییان هەیە و ئەمشەو لە دەستپێکی هەفتەی 18ی خولی ئینگلتەرا و لە کاتژمێر 11، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد میوانداری یانەی نیوکاسڵ یونایتد دەکات.

یانەی مانچستەر یونایتد کە ئێستا بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ریزبەندیدایە، دەیەوێت بە بردنەوەی ئەم یارییە بچێتە پلەی چوارەم ئەگەر بەشێوەیەکی کاتیش بێت.

شەیتانە سوورەکان لە ئێستادا بەدەست ئامادەنەبوونی چەند یاریزانێکیەوە دەناڵێنێت کە گرنگترینیان برونۆ فێرناندێز بە هۆی پێکان و برایان مبێمو و ئاماد دیالۆ و مەزراوی بەهۆی بەشداریکردنیان لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.

لە بەرامبەردا، یانەی نیوکاسل یونایتد ئامانجی ئەوەیە لەسەر ئەنجامە نایابەکانی بەردەوام بێت و چەند پلەیەک بچێتە پێشەوەی ریزبەندی.

هەر ئەمشەو بەڵام لە خولی سعودیە، یانەی هیلال لە یاریگای خۆیدا میوانداری خلیج دەکات و دەیەوێت بە بردنەوەی ئەو یارییە جیاوازیەکەی لەگەڵ نەسری پێشەنگ بۆ یەک خاڵ کەمبکاتەوە.

خ . ک