پێش یاری لیڤەرپوول و وۆڵڤەرهامپتۆن رێزلێنان بۆ جۆتا دەکرێت

AM:11:28:26/12/2025

44 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێش یاری نێوان لیڤەرپوول و وۆڵڤەرهامپتۆن لە ئانفێڵد رێزلێنانێک بۆ جۆتای کۆچکردوو دەکرێت.

بەر لەوەی فیکەی دەستپێکی یاری هەفتەی 18ی خولی ئینگلیزی لە نێوان لیڤەرپوول و وۆڵڤەرهامپتۆن لێبدرێت، جیهانی تۆپی پێ بۆ چەند چرکەیەک رکابەری لەبیر دەکات و دەبێتە مەڵبەندی هاوخەمی بۆ ئەستێرەیەکی کۆچکردوو کە ئەویش دیۆگۆ جۆتایە.

بڕیار وایە دوو کوڕەکەی جۆتا، ئەستێرەی کۆچکردووی هەردوو یانە، لەگەڵ یاریزاناندا بێنە نێو یاریگای ئانفێڵد؛ لە یارییەکەی رۆژی شەممە، ئەمەش لەدوای یەکەم رووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانەکە پاش کۆچی دوایی ئەو ئەستێرەیەی تۆپی پێ.

جۆتا لە سێی تەمموزی 2025 لە رووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆدا لەگەڵ ئاندرێی برای گیانیان لەدەستدا، هەواڵێک کە نەک هەر ئینگلتەرا، بەڵکو تەواوی جیهانی تۆپی پێی تووشی شۆک کرد.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە یەکەم هەنگاوەکانی لە پریمەر لیگ بە درێسی وۆڵڤز دەستپێکرد و لە 131 یاریدا 44 گۆڵی بۆ تۆمارکردن، هەر ئەم درەوشانەوەیەش بوو وای لە لیڤەرپوول کرد لە ساڵی 2020 بڕی 14 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی خەرج بکات.

جۆتا لە ئانفێڵد بووە ئەستێرەیەکی بەناوبانگ و لە 182 یاریدا 65 گۆڵ و 26 ئەسیستی تۆمارکرد، بەڵام پێش ئەوەی گۆڵ و ژمارەکان گرنگ بن، ئەو یاریزانە خۆشەویستی هاندەرانی رێدز بوو چونکە بەردەوام لە یارییەکاندا جیاوازی درووست دەکرد.