AM:10:50:26/12/2025
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لامین یاماڵ خاوەنی 78 بڕینی سەرکەوتووە کە
زۆرترینە لە پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا.
ئەگەر پێت وایە ئاستی لامین یامال تەنها پەیوەستە
بە ژمارەی گۆڵ و ئەسیستەکانی، ئەوا بە تەواوی لە هەڵەدایت؛ چونکە ئامارە نوێیەکانی
تۆپی پێی ئەوروپا دەیسەلمێنن کە ئەم گەوهەرە تەمەن 18 ساڵانەی بەرشەلۆنە، لەو
شوێنەی کە سەرکێشی و داهێنان دەستپێدەکات، لەپێش هەمووانە.
بەپێی تۆڕی ئۆپتا، یامال لەم وەرزەدا بووەتە
کابوسی بەرگریکاران و لە پێنج خولە گەورەکەی کیشوەری ئەوروپادا، زۆرترین هەوڵی بڕینی
یاریزانی تۆمارکردووە کە گەیشتووەتە 153
هەوڵ، لەو ژمارەیەش 78 بڕینی سەرکەوتووی هەبووە و بەمەش پێش هەموو ئەستێرەکانی تری
جیهان کەوتووە.
ئەم داتایانە تەنها ژمارەی وشک نین، بەڵکو
ڕەنگدانەوەی ئەو ڕۆڵە بێ وێنەیەن کە یامال لە هێرشەکانی بلاوگرانادا دەیگێڕێت؛ رۆڵێک
کە پێشتر تەنها لیۆنێل مێسی ئەنجامی دەدا بەوەی بەردەوام رووبەڕووی بەرگریکاران
دەبێتەوە و هێڵەکانی تیپی بەرامبەر تێکدەشکێنێت.
ئەستێرە لاوەکەی بارشا کە گرێبەستەکەی تا ساڵی 2031
نوێکراوەتەوە و نرخەکەی لە بازاڕدا گەیشتووەتە 200 ملیۆن یۆرۆ، لە 20 یاریی ئەم
وەرزەدا خاوەنی نۆ گۆڵ و 11 ئەسیستە، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە یامال هاوسەنگییەکی
دەگمەنی لە نێوان جوانیی یاریکردن و کاریگەریی لەسەر ئەنجامەکان دروستکردووە.