بڕیاری کۆتایی ریاڵ مەدرید سەبارەت بە ئالابا

AM:09:51:26/12/2025

64 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید گرێبەستی ئالابا نوێناکاتەوە و دەیەوێت پێکهاتەکەشی گەنجتر بکاتەوە.

کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی چاودێری بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەکەن بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا هێڵی بەرگری تیپکە سەرلەنوێ ڕێکبخەنەوە، ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت کە قەیرانەکان لە ناو جەرگەی بەرگری یانە شاهانەکەدا قووڵتر بوونەتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی تۆڕی ئی ئێس پی ئێن، پێکانە نوێیەکەی ئیدەر میلیتاو و دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێک، وای لە بەرپرسانی ڤاڵدێبێباس کردووە پەلە بکەن لە دۆزینەوەی شوێنگرەوەی گونجاو و پێشوەختەش بچنە نێو ململانێی کڕینی یاریزانان.

لە نێو ئەم گۆڕانکارییانەدا، دۆسیەی داڤید ئالابای نەمساوی گەیشتووەتە کۆتایی و یانەکە بڕیاریداوە هیچ گرێبەستێکی نوێی پێشکەش نەکات.

ئەم بڕیارەی ریاڵ مەدرید لە چوارچێوەی سیاسەتی گەنجکردنەوەی پێکهاتەی تیپەکەدایە و دەیانەوێت کۆتایی بە پشتبەستن بەو یاریزانانە بهێنن کە تەمەنیان سەروو 30 ساڵە و بەدەست پێکانە بەردەوامەکانەوە دەناڵێنن، بەتایبەت کە ئالابا لە کاتی تەواوبوونی گرێبەستەکەی تەمەنی دەبێتە 34 ساڵ و مێژوویەکی پڕ لە پێکانی لەگەڵ یانەکە تۆمار کردووە.

بەمەش دۆسیەی بەرگریکارەکەی پێشووی بایرن میونشن لە هەمووان زیاتر یەکلایی بووەتەوە بۆ ئەوەی لە مێرکاتۆی داهاتوودا قەڵای سپی جێبهێڵێت.

ریاڵ مەدرید گرێبەستی ئالابا نوێناکاتەوە و یاریزانەکە لە مەدرید دەڕوات