AM:09:05:26/12/2025
64 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئامۆریم دوپاتیکردەوە کۆبی ماینۆ بەشێوەیەکی
خواستن لە یانەکەیان ناڕوات و بەڵێنی چوار پلەی یەکەمی بە هاندەرانیش نەدا.
پێش رووبەڕووبوونەوەی نیوکاسڵ یونایتد لە پریمەر
لیگ، رۆبن ئامۆریمی پورتوگالی و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، گەشبینی خۆی بە
تواناکانی یاریزانەکانی ئێستای یانەکەی نیشاندا، بەڵام ئاماژەی بەوە کرد کە تەنها
بە بوونی تەواوی پێکهاتەکەی دەتوانێت باشترین ئاست لە تیپەکە دەربهێنێت.
جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو قەیرانەی ئێستا
ڕووبەڕووی شەیتانە سوورەکان بووەتەوە، زیاتر پەیوەندی بە پێکانی یاریزانانەوە هەیە
نەک کەمی کوالێتی، باسی لەوەش کرد کە چاوەڕوانی گەڕانەوەی پێکراوەکانە بۆ ئەوەی
تیپەکە بە تەواوی رێکبخاتەوە.
ئامۆریم روونیکردەوە کە یانەکە پلانێکی تایبەتی
هەیە و پابەندی ئەو بەرنامەیە دەبن، دوپاتیشی کردەوە ئەگەر یاریزانێک بدۆزنەوە کە
خزمەت بە داهاتووی مان یو بکات، ئەوا گرێبەستی لەگەڵ دەکەن، بە پێچەوانەوە
وەبەرهێنانەکە بۆ هاوینی داهاتوو دوادەخەن.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە
بە توندی ئەگەری ڕۆشتنی کۆبی ماینۆی بە شێوەی خواستن ڕەتکردەوە و ئاشکرای کرد کە
ئەو یاریزانە یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی داهاتووی یانەکە، ئەوەشی خستە ڕوو کە
بەهۆی کەمی یاریزانەوە ڕێگە بە چوونە دەرەوەی هیچ یاریزانێک نادەن مەگەر جێگرەوەی
گونجاویان دەستبکەوێت.
سەبارەت بە گەیشتن بە چوار پلەی یەکەمی خولەکە،
ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد نەیویست بەڵێنێکی ڕاستەوخۆ بدات، بەڵام دوپاتیکردەوە کە
تیپەکەی توانای ئەنجامدانی کاری گەورەی هەیە و بڕوای تەواوی بەوە هەیە کە دەتوانێت
لەگەڵ ئەم گروپەدا دەستکەوتی گرنگ بەدەستبهێنێت.