AM:12:46:25/12/2025
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لاپۆرتا
و مێندێز کۆبوونەوە دەکەن و پێدەچێت بەرشەلۆنە یاریزانێکی هێڵی بەرگری بگوازێتەوە.
هەموو چاوەکان لەسەر شاری دوبەی
ئیماراتییە، نەک تەنها بۆ خەڵاتی گڵۆب سۆکەر، بەڵکو بۆ زانینی ئەوەی هەنگاوەکانی کارگێری بەرشەلۆنە لە
گواستنەوەی زستانەدا چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، خوان لاپۆرتا،
سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بەنیازە لەگەڵ خۆرخی مێندێز بەڕێوبەری کاری یاریزانان کۆببێتەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە ڕەنگە گرێبەستەکانی
داهاتووی بلاوگرانا بخاتەڕوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لاپۆرتا بەنیازە
گفتوگۆ لەگەڵ مێندێز بکات، ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکی گرنگدایە بۆ
بازاڕی گواستنەوەکان، چونکە بەرشەلۆنە هەوڵدەدات بەرگری خۆی بەهێز بکات بە
واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی دڵی بەرگری.
چاوەکان لەسەر ئیماڕاتن لەم چەند رۆژەی داهاتوودا، لامین یامالیشچەند ڕۆژێکە لە دوبەیە بۆ
بەسەربردنی پشووی کریسمس، هەمان ئەو شوێنەیە کە ئەستێرەکانی دیکەی وەک
ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەڵیانبژاردووە.