PM:11:03:24/12/2025
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نرخی درێسێکی مێسی بە واژۆی خۆیەوە هەزار دۆلاری
تێپەڕاند و خواستێکی زۆری هاندەرانی لەسەرە.
نرخی درێسی لیۆنێل مێسی، یاریزانی ئینتەرمیامیلە خولی
ئەمریکیدا بەرزبوونەوەی بەرچاو و بێ وێنەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بەهۆی خواستێکی
زۆری هاندەران بۆ بەدەستهێنانی.
بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، فرۆشگای فەرمی ئینتەر
میامی لە دوای هاتنی مێسیەوە گەشەیەکی مێژوویی فرۆشی بەخۆیەوە بینیوە، درێسی یەکەم
و دووەمی یانەکە زۆرترین داواکارییان لەسەرە.
نرخی درێسی مێسی، کە خودی یاریزانەکە واژۆی لەسەر
کردبوو، گەیشتە نرخێکی خەیاڵی کە هەزار دۆلاری تێپەڕاند و سەرجەم درێسەکانیش لە
کۆگای ئینتەر میامی فرۆشران.
ڕاپۆرتەکان پشتڕاستیان کردۆتەوە کە، خواستێکی زۆر لەسەر
ئەو درێسە وایکردووە کارگێڕی ئینتەر میامی بە خێرایی هەنگاو بنێن بۆ دووبارە واژۆکردن
بە مێسی لەسەر کۆمەڵێک درێس و فرۆشتنیان لە بازاڕی ئازاد.
بەرهەمەکان تەنها لە درێسدا سنوردار نەبوون، چونکە
یانەکە کۆمەڵێک بابەتی تایبەتی پێشکەشکرد، لەوانە تۆپی ئەو پێڵاوانەی کە مێسی لە
یەکەم یارییەکانیدا بە درێسی ئینتەر میامی لەپێی کردبوون.