هالاند لە لیستەکەدا نییە.. کێ خێراترین یاریزانی پریمەر لیگە؟

PM:05:43:25/12/2025

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جاکسۆن چاچوا خێراترین یاریزانی پریمەر لیگە و هالاندیش لە لیستی 10 خێراترین یاریزاندا نییە.

لە خولی ئینگلتەرا، هەمیشە خێرایی یەکێک بووە لە چەکە هەرە بەهێزەکانی ناو یاریگا، بەڵام ئەم وەرزە لیستەکە گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووە و ناوی نوێ و چاوەڕواننەکراو لوتکەی گرتووە.

بەپێی داتاکانی کۆمپانیای ئۆپتا، جاکسۆن چاچوا، یاریزانی کامیرۆنی یانەی وۆڵڤرهامپتۆن، هەمووانی شۆک کردووە و بە تۆمارکردنی خێرایی 37.34 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و بووەتە خێراترین یاریزانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەستێرە بەناوبانگەکانی وەک ئیرلینگ هالاند و میکی ڤان دی ڤێن لە لیستی پێنج خێراترینەکەدا نابینرێن.

لە پلەی دووەمی ناوی، دێستینی ئۆدۆگی یاریزانی تۆتنهام دێت بە خێرای 36.37 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، برایان ئیمبۆمۆی هێرشبەری مان یوناتیدیش بە خێرای 36.34 کیلمەتر لە کاتژمێرێکدا پلەی سێیەمی گرتووە، پلەکانی چوارەم و پێنجەمیش بەناوی پێدرۆ نێتۆ لە چێڵسی و ئەنتۆنی گۆردۆنە لە نیوکاسڵ بە خێرای 36.32 و 36.25 کلیۆمەتر لە کاتژمێرێک.

لە پلەکانی تری لیستەکەدا ناوی یاریزانانی وەک، دانیال جەیمس، یانکوبا مینتێ، ئەنتۆنی ئێلانگا و نیکۆ ئۆڕایلی دێن.

ئەم ئەنجامانەش سەلماندوویەتی کە ململانێی خێرایی لە پرێمەرلیگ تەنها لە نێوان ئەستێرە دیارەکاندا نییە، بەڵکو یاریزانە لاوەکان و ناوهێنراوە نوێیەکانیش خەریکە ڕیکۆردەکان دەشکێنن و ئەو خاڵە بەهێزەیان هەیە.