PM:11:29:15/12/2025
420 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هانسی فلێک رایگەیاند گارسیا گۆڵپارێزی سەرەکییەتی و لیڤاندۆڤسکیش ڕوونیە کەی دەگەرێتەوە یاریگاکان.
هانسی فلێک پێش ڕووبەڕووبونەوەی گوادالاخارا وتی پێویستە ئەم یارییەببەینەوە ئێمە پاڵێوراوین بۆ نازناوی جام و دەبێت كوالیتی خۆمانپیشان بدەین.
وتیشی شتیگن گۆڵپارێزیكی باشە و ئێمەش سێ یاریزانمان هەیە قسەیمن ڕونە گارسیا کەسی یەکەمی ناو گۆڵپارێزەکانمە.
راهێنەرەکە جەختی لەوەکردەوە کە لیڤاندۆڤسکی بە تەنها ڕاهێنانی کردووە و بەڵام تاوەکوو ئێستا نازانین کەی بەتەواوەتی دەگەرێتەوە یاریگاکان.
سەبارەت بە ئاستی ناوبژیوانەکان ئەوەی ئاشکراکرد کە ناوبژیوان بەشێكەلە یاریی تۆپی پێ و بەبێ ئەوان ناتوانین یاریی بكەین هەندێ جار كارێكی باش دەكەن و هەندێ جاریش دەكرێت باشتر دەركەون.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد کە یانە گەورەكان دەیانەوێت نازناوەكان ببنەوەو ئێمەش بەهەمان شێوە، بەڵام نازناوی جام هێشتا لە سەرەتایپاڵەوانێتیەكەدایە.