AM:11:22:10/12/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیبالا دەیەوێت لە رۆما
بمێنێتەوە و بڕیاری کۆتایی بەڕێوەبەرانی یانەکە دەیدەن سەبارەت بە داهاتووی.
لەماوەی رابردوو رۆژنامەکان
باسیان لەوەدەکرد، پاولۆ دیبالا ریزەکانی رۆما بەجێدەهێڵێت و پەیوەندی بە بۆکا
جونیۆرزی وڵاتەکەیەوە دەکات، یانەکەش بەهۆی زۆری پێکانەکانی و بەرزی موچەکەی دەستبەرداری
دەبێت، بەڵام لە ئێستادا خودی یاریزانەکە خواستی مانەوەی دووپاتکردووەتەوە.
بەگوێرەی رۆژنامەی لا ریپۆبلیکا، هێرشبەرە
ئەرجەنتینییەکە دەیەوێت بەردەوام بێت لەگەڵ یانەی ڕۆما و بە پێچەوانەی ئەو
دەنگۆیانەی کە باس لە گەڕانەوەی بۆ تۆپی پێی ئەرجەنتینی دەکەن، هیچ نیازێکی نییە
ئەوروپا بەجێبهێڵێت،
رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، دیبالا بە بیستنی
ئەم دەنگۆیانە سەری سوڕما و بە بەڕێوەبەرانی یانەکەی راگەیاندووە کە دەیەوێت لە
ڕۆما بمێنێتەوە و لەگەڵجیالۆرۆسیبەردەوام بێت لە
تۆپی پێ.
هێشتا ساڵ و نیوێک بۆ کۆتایی گرێبەستەکەی دیبالا
لەگەڵ رۆما ماوە، لە ئێستادا پرسی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەندە بە بڕیاری کۆتایی
بەڕێوبەرانی یانەکە، وە بەو پێیەی مووچەی ساڵانەی هەشت ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆیە،
پاولۆ لە دۆخی مانەوەی دەبێت لە بەشێک لە مووچەکەی خۆش ببێت.