خولی ئیتاڵیا.. میلان بردنەوەی بەدەست هێنا

AM:12:53:09/12/2025

44 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیتاڵیا ئەیسی میلان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە تۆرینۆی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.

لەیارییەکانی هەفتەی 14ی خولی ئیتاڵیا ئەیسی میلان لە یاریگای ئۆڵمپیکۆ گراندی بووە میوانی تۆرینۆ.

لەتایمی یەکەمداخاوەن ماڵ باشتربوون و توانیان لە خولەکی 10 و17دوو گۆڵی یەک لە دوای یەک تۆماربکەن.

پاشان لەخولەکی 24ئەدریان رابیۆ گۆڵی کەم کردنەوەی جیاوازییەکەی بۆ رۆسۆنێری تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی تۆرینۆ کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا ئەیسی میلان باشتربوون بەجۆرێک توانیان لەخولەکەکانی 67 و 77 دوو گۆڵ لەرێگەی پولیسیجەوە تۆماربکەن.

سەرئەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی میلان کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا و بەم ئەنجامە رۆسۆنێری خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 31خاڵ لەپلەی یەکەمدایە مایەوە و تۆرینۆش بە 14خاڵ لە پلەی 16دایە.

لەیارییەکی تری هەمان هەفتەدا جەنەوا لە ئۆدینێزی بردەوە و پارماش لە پیزای بردەوە.