PM:10:41:06/12/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ
بردنەوەی بەسەر بیتیس بەدەستهێنا و پێشەنگی قایمتر کرد.
لە یارییەکی هەفتەی 15ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی
یاریگای خۆی بووە میوانی ریاڵ بیتیس.
تایمی یەکەم، تەنیا دوای شەش خولەک خاوەن ماڵ لە رێگای ئانتۆنی
پێشکەوت، بەڵام یانەی میوان وەڵامێکی بەهێزیان دایەوە، بە شێوەیەک لە خولەکەکانی
11 و 13 دوو گۆڵی یەک لەدواییەکیان لە رێگەی تۆرێسەوە تۆمارکرد.
لە خولەکی 31یش بارداخچی گۆڵێک و لە خولەکی 40 فیران تۆرێس هاتریکی
خۆی نووسییەوە، نیوەی یەکەمیش بە پێشکەوتنی یانە کەتەلۆنییەکە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، لە خولەکی 59 لامین یامال بە لێدانی سزا گۆڵیکی
تۆمارکرد و جێپەنجەی خۆی لە کەرنەڤاڵەکە دیارییکرد.
ریاڵ بیتیس لە خولەکی 84 لە رێگەی دیگۆ یۆرێنتی گۆڵی دووەم و لە
خولەکی 90یش بە لێدانی سزا لە رێگای خوان هێرناندێز گۆڵی سێیەمیان تۆمارکرد و ئەنجامەکەیان
کەمکردەوە، بەڵام کات دەرفەتی پێنەدان گۆڕانکاری دیکە لە ئەنجامەکەدا بکەن.
سەرەنجام یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە سودی تیپەکەی
هانسی فلێک کۆتاییهات، بەم ئەنجامە بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ پێگەی خۆی لە
پێشەنگی ریزبەندی بەهێزترکرد.