یاریزانێکی ریاڵ مەدرید لە پێناو مانەوە قوربانی دەدات

PM:10:43:04/12/2025

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رودیگێر ئامادەیە لە پێناو مانەوە لە ریاڵ مەدرید مووچەکەی لە نۆ ملیۆن یۆرۆوە کەمتر بکاتەوە بۆ حەوت ملیۆن.

گرێبەستی ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە هاوینی ساڵی داهاتوودا کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستاش هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نوێ کردنەوەی ماوەکەی.

تۆڕی دیفینسا سێنتراڵ بڵاویکردووەتەوە کە بەرگریکارەکە دەیەوێت لە ریاڵ مەدرید بمێنێتەوە، چونکە خۆشەوستییەکی زۆری بۆ مێرێنگی هەیە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە رۆدیگێر ئامادەیە لە پێناو مانەوە لە ریاڵ مەدرید مووچەی ئێستای کە نۆ ملیۆن یۆرۆیە لە ساڵێکدا کەمی بکاتەوە بۆ حەوت ملیۆن یۆرۆ و لەهەمان کاتیشدا ئۆفەرە خەیاڵییەکانی یانە سعودییەکان تەنها لە پێناو مانەوە لە یانەی شاهانە رەتبکاتەوە.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 159 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات.