رۆناڵدۆ سعودییەی بەجێهێشتووە؟

PM:01:43:03/03/2026

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فرۆکە تایبەتەکەی رۆناڵدۆ رۆژی دووشەممە سعودییەی بەرەو مەدرید بەجێهێشتووە بەڵام نازانرێت یاریزانەکە و خێزانەکەی تێدابووە یاخود نا.

پاش ئەوەی شەری ئەمریکا و ئێران رۆژهەڵاتی ناوەراستی گرتووەتەوە وڵاتی سعودییەش ئاگری بەرکەوتووە ئەمەش بووەتە هۆکارێک ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان کێشەی تێبکەوێت و مەتریسی لەسەر ئەستێرە پێشەگەرەکانی ئەو وڵاتە دروست ببێت.

رۆژنامەی زەسەن ئاماژەی بەوەکردووە کە فرۆکە تایبەتەکەی رۆناڵدۆ رۆژی دووشەممە لە ریازەوە گەشتی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیای کردووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا نازانرێت یاریزانەکە و خێزانەکەی تێدابووە یاخود نا.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەرپرسانی سعودییەش تاوەکوو ئێستا هیچ لێدوانێکیان سەبارەت بەبەجێهێشتنی رۆناڵدۆ لە خاکی وڵاتەکەیان نەداوە و بێدەنگیان هەڵبژاردووە.

لەلایەکیترەوە فرۆکەکەی ئەستێرە پورتوگالییەکە جێگای 15 سەرنشین دەبێتەوە و ئەگەر یاریزانەکە بڕیاری جێهێشتنی سعودییەی دابێت ئەوا جۆرجینا و منداڵەکانیشی لەگەڵدابووە و پێکەوە گەشتی مەدریدیان کردووە.