فەرمی.. فلیپی لویز دوورخرایەوە

PM:03:09:03/03/2026

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلیپی لویز لە ئەرکی راهێنەرایەتی فلامینگۆ دوورخرایەوە پاش ئەوەی ئەنجامەکانی تیپەکە لەم کۆتایانەدا وەک پێویست نەبووە.

فلامینگۆی بەرازیلی لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا ئاماژەیان بەوەکردووە کە فلیپی لویزی راهێنەری تیپەکەیان چیتر لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان بەردەوام نابێت و دوورخراوەتەوە.

هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە فلامینگۆ سووپاسی ئەو راهێنەرە دەکات بۆئەو دەستکەت و ئەنجامانەی بەدەستی هێناوە و لە کاروانی داهاتووی کارکردنیدا هیوای سەرکەوتنی بۆدەخوازن.

لەلایەکیترەوە راهێنەری جەستەی و یاریدەدەری فلیپی لویزیش دوورخراونەتەوە و هۆکارەکەشی بۆئەوە دەگەرێتەوە ئەنجامەکانی یانەکە لەم کۆتایانەدا باشنەبووە.

راهێنەرە بەرازیلییەکە سەرپەرشتی 111 یاریی فلامینگۆی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 70 یاریی بباتەوە و لە 29 یاریی یەکسانبووە و 19 شکستیشی نوسیوەتەوە و پێنج نازناویشی بۆ تیپەکەی بەدەست هێناوە.