PM:02:16:03/03/2026
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی مان
یونایتد بڕیاری فرۆشتنی ماونتیان داوە بەهۆی دابەزینی ئاستیەوە لەم وەرزەدا.
ماسۆن ماونتی
هێرشبەری ئینگلیزی لە هاوینی 2023ەوە بە گرێبەستێکی پێنج وەرزی و تا ساڵی 2028 لە
یانەی چێڵسیەوە پەیوەندی کرد بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە.
ئەو یاریزانە لە
وەرزی یەکەمیدا لەگەڵ شەیتانە سوورەکان ئاستێکی نایابی هەبوو بەڵام دواتر تووشی
چەند پێکانێکی بەدوای یەک هات و ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی بەردەوام لە یاریگاکان
دووربکەوێتەوە.
رۆژنامەی موندۆ
دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی دوپاتیکردەوە کە کارگێڕی یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاریانداوە
لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا دەستبەرداری هێرشبەرە ئینگلیزیەکەیان ببن.
موندۆ دەڵێت،
هۆکاری ئەم بڕیارەی یانە ئینگلیزیەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو یاریزانە ئاستی
زۆر دابەزیوە و بەردەوامیش پێکانی هەیەم لە دەرەوەی پلانەکانی راهێنەری
یانەکەشیانە.
ئاشكرایکردووە،
هەردوو یانەی ئەستۆن ڤێلا و فولهام لە گرنگترین ئەو یانانەت کە خواستی خۆیان بۆ
گواستنەوەی ماونت دەربڕیوە لە کاتێکدا نرخی لە بازاڕی گواستنەوەدا 35 ملیۆن
یۆرۆیە.
خ . ک