PM:12:14:31/10/2025 
        
      236 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
	
تادێت کێشەی پێکان زیاتر
بەرۆکی یانەکان دەگرێت و لە ئێستادا بەروونی کاریگەری درووستکردووە.
	قەیرانی قورسی پێکانەکانی ئەستێرە گەورەکان لەم
وەرزەدا تەنها کاریگەری لەسەر بەرشەلۆنە نەبووە، کە لە ئێستادا هەشت یاریزانی بەهۆی پێکانەوە
دابڕوان، یانە گەورەکانی تری ئەوروپا کە پێکهاتەکانیان پێکدێت لە یاریزانانێک
کە لە وەرزێکدا لە نێوان 60 بۆ 75 یاری ئەنجام دەدەن، بەهەمان شێوە تووشی هەمان کێشە
بوون و بە قۆناغێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕن.
	بەپێی داتاکانی ترانسفێرمارکت،مانچستەر
سیتی لەم وەرزەدا تا ئێستا 15 پێکان و چێڵسی 14 و ئارسناڵ و
یۆڤانتۆس هەریەکەیان 10 پێکان و ریاڵ مەدریدش لەگەڵ پێکانەکەی ئەم دواییەی دانی
کارڤاخال لە کلاسیکۆی یەکشەممەی رابردوو،نۆ پێکانیان هەبووە، هەروەها یانەکانی لیڤەرپول و پاریس و بایرنیش تا
ئێستا هەشت یاریزانیان تووشی پێکانبووە لە وەرزەکەدا.
	هۆکاری زۆری ئەم پێکانانەش
بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، یانە گەورەکان بەشداری زۆرترین پاڵەوانێتی دەکەن، وە ناچاریشن
یاری بە زۆرترین ئەستێرەیان بکەن، هەر ئەوەش ئەم کێشەی پێکانانەی درووستکردووە.
	پێدەچێت ئەم قەیرانە لەم وەرزەدا زیاتر لە جاران
خۆی دەربخات، کە دواجار بە مۆندیالی 2026 کۆتایی دێت و لێکەوتەکانیش بە شێوەیەکی
جددی و تەنانەت بەرفراوانتر کاریگەرییان لەسەر یانەکان دەبێت لە وەرزی داهاتوودا.