PM:03:15:31/10/2025 
        
      248 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
	
ئەو هاندەرەی ریاڵ ئۆڤیدۆ کە سوکایەتی بە راشفۆرد
کرد دەستگیرکراوە و سزایەکی قورس چاوەڕێی دەکات.
	پۆلیسی نیشتمانی ئیسپانیا ناسنامەی هاندەرێکی
یانەی ریاڵ ئۆڤیدۆی دەستنیشانکردووە، کە لە یارییەکەی تیپەکە بەرامبەر بەرشەلۆنە لە
یاریگای کارلۆس تارتیێر لە 25ی ئەیلولدا، سووکایەتی بە مارکۆس راشفۆردی هێرشبەری
یانەکە کەتەلۆنییەکە کردووە و ئەوەش ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە.
	پاش ئەو یارییە لالیگا بڵاویکردەوە، هاندەرێکی
ئۆڤیدۆ لە خولەکی 31دا هاواری کردووە و بە ئەستێرە ئینگلیزییەکەی وتووە: راشفۆردی
رەشپێست، ئەمەش بووە هۆی لێکۆڵینەوەی پۆلیس و ئێستا راگەیەندراوە کە ئەو کەسە
لەلایەن پۆلیسی نیشتمانی ئیسپانیاوە دەستگیرکراوە.
	بەپێی راگەیەندراوێک کە رۆژی هەینی لەلایەن بەشی
پۆلیسی ئەستوریاسەوە بڵاوکراوەتەوە، پێداچوونەوە بە گرتە ڤیدیۆییە تۆمارکراوەکان
ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبووە لە ناسینەوەی تاوانبارەکەدا.
	ئەو
هاندەرە بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، رەگەزپەرستی،
بێگانەپەرستی و توندڕەوی لە وەرزشدا تۆمەتبار کراوە، تاوانێک کە دەتوانێت ببێتە
هۆی غەرامەکردنی تا 60 هەزار یۆرۆ و قەدەغەکردنی لە چوون بۆ نێو یاریگاکان.