ڤیتینیا نهێنی ئاستە بەرزەکەی ئاشکرادەکات

PM:01:06:30/10/2025

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤیتینیا نهینی ئاستە بەرزەکەی و توانا جەستەییە باشەکەی ئاشکرادەکات و دەڵێت: زۆر گرنگی بەخۆم دەدەم.

ڤیتینیای ئەستێرەی پاریس سان جێرمان و پۆرتوگال، لە ئێستادا لە لوتکەی ئاستیدایە، دوای ئەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ پاریسییەکان و خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لەگەڵ پورتوگال بەدەستهێنا، یاریزانە تەمەن 25 ساڵەکە وەرزی 2025 بۆ 2026ی بە هەمان فۆڕمی سەرسوڕهێنەری وەرزی رابردوو دەستپێکردووە و لە 13 یاری یانەکەی بەشداری لە 12 یارییانکردووە.

ئەستێرەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیسی پاریس، نهێنی توانای جەستەییە باوەڕپێنەکراوی خۆی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: هەمیشە بەرنامەی چاکبوونەوەم هەیە، گەرماوکردنی بە سەهۆڵاو، چارەسەری بەستوو، بەکارهێنانی پێڵاوی پاڵەپەستۆ و چارەسەری ئاوی خوێی دەریایی، ئەمانە شتگەلێکی سادەن، بەڵام پێویستن بۆ ئەوەی جەستە لە دۆخێکی بەرزدا بێت.

ڤیتینها کە لەلایەن لویس ئێنریکییەوە بە باشترین یاریزانی ناوەڕاستی جیهان ناوزەد کراوە دەشڵێت: خەو و خواردنم زۆر رێکە، لە ماڵەوە پزیشکی فیزیۆتێراپی و چێشتلێنەرێکی تایبەتم هەیە، وەبەرهێنان لە تەندروستی خۆمدا بە پێویست دەزانم، چونکە لە پیشەکەماندا پشتگوێخستنی ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە

هەروەها ڤیتینا ئاماژەی بەوەشکردووە، چێشتلێنەرە تایبەتیەکەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پسپۆڕی خۆراکی پاریس سان جێرماندا کاردەکات بۆ ئەوەی دڵنیابێت لە هەموو شتێکی ورد و زانستی.

بۆ ڤیتینیا جیاوازی نێوان یاریزانێکی باش و سوپەرستار لە وردەکارییەکاندایە و لەوبارەیەوە دەڵێت: هەموو شتێک لەسەر بچووکترین وردەکارییەکانە، ناتوانیت بە تەواوی خۆت لە پێکان یان ماندوێتی دوور بکەیتەوە، بەڵام کاتێک گرنگی بە هەموو لایەنێک دەدەیت، دەروونیش باشتر وەڵام دەداتەوە.