PM:07:18:31/10/2025 
        
      136 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
گارسیا متمانەی هانسی فلێکی بە تەواوی بەدەستهێناوە و بەرشەلۆنە
نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
یانەی بەرشەلۆنە
لە دانوستانەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئێریک گارسیای
یاریزانەی ئیسپانی و بەرگریکاری یانەکەی لە پێشکەوتندایە و نزیکە بگەنە رێککەوتن.
بەپێی ڕادیۆی کادینا سێر، پێشبینی دەکرێت لە چەند هەفتەی
داهاتوودا ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گارسیا بکرێت و تا چوار
ساڵی دیکە درێژبکرێتەوە.
بەپێی سەرچاوەکە، هەردوولا پێشتر ڕێککەوتوون لەسەر
نوێکردنەوەی گرێبەستەکە تا ساڵی 2030، تەنها چەند وردەکارییەکی بچووک پێش
ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە.
بەرگریکارە
ئیسپانییە تەمەن 24 ساڵەکە بووەتە بەشێکی سەرەکی لە پلانەکانی
هانسی فلیکی ڕاهێنەر، لەم وەرزەدا بەشداریی 10 یاریی کردووە و
لە چەند پێگەی جیاواز خۆی سەلماندووە.