مباپێ خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی پێبەخشرا

PM:05:39:31/10/2025

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی پێبەخشرا و خۆشحاڵی خۆی بە بردنەوەی خەڵاتەکە و یارییکردن لە ریاڵ مەدرید دوپاتکردەوە.

لە مەراسیمێکی شایستە و بە ئامادەبوونی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید و زۆرینەی یاریزانەکانی ئەو یانەیە، کیلیان مباپێ خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوونی بۆ وەرزی 2024 بۆ 2025 پێبەخشرا دوای ئەوەی 31 گۆڵی لە لا لیگا تۆمارکرد.

ئەستێرە فەرەنسییەکە سێیەم یاریزانی ریاڵ مەدریدە ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنێت، لەدوای هوگۆ سانچێز لە وەرزی 1989 بۆ 1990، هەروەها کرسیتیانۆ رۆنالدۆ کە لە نێوان وەرزی 2010 بۆ 2015 سێ جار بووە براوەی خەڵاتەکە.

کیلیان مباپێ دوار وەرگرتنی پێڵاوی ئاڵتوونی وتی: خۆشحاڵم کە لێرەم لە ڕیاڵ مەدرید، هەمیشە خەونی من بووە لە منداڵییەوە، ئێستا لێرەم، هیوادارم ساڵانێکی زۆر لێرە بمێنمەوە سوپاسی هاندەرانی ڕیال مەدرید دەکەم، پشتگیریان بۆ من مانای زۆری هەیە.

دەشڵێت: وەرگرتنی پێڵاوی زێڕین خۆشییەکی ڕاستەقینە، زۆر سوپاس بۆ هەمووتان بۆ ئەم خەڵاتە، ئەمە بۆ من مەراسیمێکی زۆر گرنگە و مانای زۆری هەیە، سوپاسی هاوڕێکانم دەکەم کە لێرە بوون و بەردەوام پشتگیریان کردووم، ئێمە تیمێکی گەورەین، دەتوانین چەندین نازناوی تر بەدەستبهێنین.

هەروەها فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید وتی: پیرۆزبایی ئەم خەڵاتە لە مباپێ دەکەم و شانای پێوە دەکەم، وەرزی رابردوو 31 گۆڵی لە خولی ئیسپانیا تۆمارکرد کە ئەوەش رێژەیەکی نایابە، ئەم خەڵاتە دەبێتە پاڵنەرێک کە هەوڵی بردنەوەی دەستکەوتەکانی تر بدات.