فلێک تووشێ کێشە بووە

PM:11:14:30/10/2025

236 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەبوونی پێدری کێشە بۆ فلێک دروستدەکات و راهێنەرەکە بیر لە چارەسەر دەکاتەوە.

هانسی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانی و یانەی بەرشەلۆنە، دوای پێکانەکەی پێدری و دۆڕاندنەکەی یەکشەممەی ڕابردوو لە یاری کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید، بیر لە چەند بژاردەیەک دەکاتەوە بۆ پێکهاتەی هێڵی ناوەڕاستی.

بەگوێرەی ڕادیۆی کەتەلۆنیا، پێدری لە سێ یاریی داهاتووی بەرشەلۆنە بەشداری ناکات و دوای کۆتایی هاتنی پشووی نێودەوڵەتی لە مانگی نۆڤەمبەردا دەگەڕێتەوە، هاوکات ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی دیکەش ئاماژەیان بە هەمان هەواڵکردووە، ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکەش بیر لە بەدیلەکانی هێڵی ناوەڕاست دەکاتەوە دوای ئامادەنەبوونی ئەستێرە ئیسپانییەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا بەهۆی کێشەی پێکانەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، لەم وەرزەی ئێستادا 15 پێکانی بەخۆیەوە بینیوە، دوایین پێکانیان پێدریە کە گرنگترین یاریزانە لە پلانەکانی هانسی فلیکدا، ئەو بزوێنەری تیپەکەیە، ئامادەنەبوونی بۆ چەند هەفتەی داهاتوو، ڕاهێنەرەکە بەبێ پایەی سەرەکی لە هێڵی ناوەڕاستدا دەهێڵێتەوە، لەوەش گرنگتر فرێنکی دی یۆنگ بەبێ باشترین هاوبەشی هێڵی ناوەڕاستی دەبێت.

جەختیشیکردووەتەوە، نەبوونی یاریزانێکی وەک پێدرینەک هەر پێکهاتەی سەرەکی یانەی بەرشەلۆنە دەگۆڕێت، بەڵکو هاوسەنگی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەش لە ئاستی تەکنیکی و تەکتیکیدا تێکدەدات.