PM:04:20:31/10/2025 
        
      184 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
سبەینێ لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید
میوانداری ڤالانسیا دەکات و لە پریمەر لیگ ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ و چێڵسی بەجیا
یارییان هەیە.
سبەینێ لە هەفتەی 11ی خولی ئیسپانیا و لە
کاتژمێر 11، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڤالانسیا دەکات.
ریاڵ مەدرید 27 خاڵی هەیە و لە پیشەنگی
ریزبەندیدایە دەیەوێت بە بردنەوەی ئەو یارییە پێگەی خۆی بەهێزتر بکات و لەسەر
بردنەوە یەک لەدوای یەکەکانی بەردەوام بێت.
پێشتریش یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە
یاریگای میترۆ پۆلیتانۆ رووبەڕووی یانەی سیڤییە دەبێتەوە و ئامانجی ئەوەیە سێ خاڵی
ئەو یارییە بەدەستبهێنێتتا بچێتە پلەکانی پێشتر.
هەر سبەینێ بەڵام لە خولی ئینگلتەرا،
یانەی ئارسناڵی پیشەنگی ریزبەندی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی بێرنلی،
هەردوو یانەی چێڵسی و تۆتنهام دێربی لەندەن ئەنجامدەدەن و مانچستەر یونایتد و
لیڤەرپوڵ بەرامبەر نۆتینگهام و ئەستۆن ڤێلا یارییدەکەن.
خ . ک