بەرپرسانی ریڤەرپلەیت نیگەرانن لە فرۆشتنی ماستانتونۆ بە ریاڵ مەدرید

PM:07:37:30/10/2025

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی ریڤەرپلەیت نیگەرانن لە فرۆشتنی ماستانتونۆ بە 45 ملیۆن یۆرۆ بەڵام ریاڵ مەدرید بڕگەی شکاندنی گرێبەستەکەی ئاشکراکردووە.

هاوینی ڕابردوو فرانکۆ ماستانتۆنۆی یاریزانی لاوی ئەرجەنتینی بووە گرانترین گواستنەوە لە مێژووی خولی ئەرجەنتین، دوای ئەوەی یانەی ڕیال مەدرید بەهای ئازادکردنی دا کە 45 ملیۆن یۆرۆ بوو.

بەهای گرێبەستەکەی ماستانتۆنۆ لەو بڕە پارەیەی کە بەنفیکا بۆ گواستنەوە ئینزۆ فێرناندێز تەرخانیکرد زیاتر بوو کە 32 ملیۆن یۆرۆ بوو، هەروەها ئەو بڕە پارەیەی کە بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی ساڤیۆلا خەرجی کردبوو 28 ملیۆن یۆرۆ.

بەپێی زانیارییەکان، سەرەڕای بەهای مێژوویی گرێبەستەکە، ڕۆیشتنی ماستانتونۆ تاڵییەکی ڕوونی لەناو ڕیڤەر پلێت بەجێهێشت، و درکیان بەوە کرد کە بە بڕە پارەیەکی کەم واز لە یاریزانەکانیان دەهێنن.

ستیفانۆ دی کارلۆ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆ لا ڕێد وتی: هەمیشە دەمانگوت فرانکۆ نافرۆشین، ئەوەشمان کرد، ئێمە نەمانفرۆشت، ڕیال مەدرید هات و بڕگەی ئازادکردنی کاراکرد، زۆر باش دەبوو بمێنێتەوە، بەڵام ئەوە نەدەکرا، ئەوە تۆپی پێیە.

دی کارلۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گرێبەستە سەرەڕای قەبارەکەی بەس نەبووە بۆ ئەوەی لەگەڵ بازاڕی ئەوروپادا بگونجێت، کاتێک دوو ساڵ لەمەوبەر ئەو گرێبەستەمان واژۆکرد، دەستکەوتێکی گەورە بوو، هەروەها لەنێو سێ گرێبەستە سەرەکییەکانی مێژووی ئەمریکای لاتیندایە، بەڵام دوای فرۆشتنی ماستانتۆنۆ بە تەنها 45 ملیۆن، بۆمان دەرکەوت کە لە خوار ئاستی پێویستەوە بووین.