بەرشەلۆنە ئەستێرەیەکی گەورەی بۆ جێگرەوەی لیڤا دەستنیشانکردووە

PM:10:04:29/10/2025

776 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە گرنگی بە تواناکانی ئۆسیمین دەدات و وەک جێگرەوەی لیڤاندۆڤسکی سەیریدەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، کارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە سەرسامی خۆیان بە ڤیکتۆر ئۆسیمینی نەیجیری، هێرشبەری یانەی گەڵەتەسارای تورکی دووپاتکردووەتەوە.

یانەکە ناوی ئۆسیمینیان خستووەتە لیستی ئەو هێرشبەرانەی کە دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوو گفتوگۆی گواستنەوەیان بکەن، تواناکانی ئەستێرە نەیجیرییەکەیان بەرز نرخاندووە.

مۆندۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، توانای جەستەیی و خێرایی و یەکلاکردنەوەی یارییەکان، وایکردووە بلاوگرانا یاریزانە 26 ساڵەکە بە جێگرەوەی لیڤاندۆڤسکی بزانێت.

بەڵام ئۆسیمین هاوینی رابردوو بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ گەڵەتەسارای واژۆکرد، هەر گواستنەوەیەکی ئەو یاریزانەش بۆ یانەیەکی دیکە بڕێکی زۆری تێدەچێت.