PM:08:52:30/10/2025 
        
      240 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
	
ریڤاڵدۆ دوپاتیکردەوە مامەڵەی ئەلۆنسۆ لەگەڵ ڤینی ئەگەر
درێژە بکێشێت جێگای قبوڵکردن نییە و ڤینی ئێستاش باشترین یاریزانی جیهانە.
	ڕیڤاڵدۆی
ئەستێرەی پێشووی بەڕازیلی کە یەکێکە لە ئەفسانە دیارەکانی بەرشەلۆنە لە ساڵانی
نەوەدەکاندا و یەکێکە لە پاڵەوانە مێژووییەکانی کلاسیکۆ، باسی لە هەڵسوکەوتی ڤینیسیۆس جونیۆری
هاونیشتیمانی خۆی کرد کە ئەستێرەی ئێستای ڕیال مەدریدە.
	ڕیڤاڵدۆ دەڵێت:
ئەوەی کردوویەتی دروست نەبووە، منیش لەگەڵ ئەوەدا نیم کە کردوویەتی، بەڵام پێویستە
هەندێک بیانووی پێبدرێت، چونکە بابەتەکە تەنها پەیوەندی بەم یارییەوە نییە، بەڵکو
لەسەر زنجیرەیەک گۆڕانکارییە و بارودۆخی دووبارەبووەوەیە.
	لە درێژەی
قسەکانیدا وتی: هەندێک جار، ڕاهێنەرێک کە ئەستێرەیەکی گەورە بووە و پاڵەوانی پێشوو
بووە، ڕەنگە بە ئاسانی قبوڵ نەکات کە یاریزانێکی دیکە هەیە کە دیارترین ئەستێرەی
تیپەکەیە.
	ریڤاڵدۆ وتی: خەڵک حەزیان لێی بێت یان نا، ڤینیسیۆس هێشتا باشترین یاریزانی
جیهانە بەپێی ڕیزبەندی فیفا،: ڕاستگۆیانە یاریزانێکی وەک ڤینیسیۆس
سەرمایەیەکی گەورەیە بۆ یانەی ڕیال مەدرید.
	دوپاتیشیکردەوە، ئەو مامەڵەی ئەلۆنسۆ لەگەڵ ڤینی دەیکات،
ئەگەر درێژە بکێشێت، ئەوا جێگەی
قبوڵکردن نییە، بەتایبەتی لە یارییەکی وەک کلاسیکۆدا کە تیپەکە تەنها بە گۆڵێک لە
پێشەوە بوو.