بەرشەلۆنە سوپرایز بۆ هاندەرانی دەکات

PM:06:32:31/10/2025

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەینی داهاتوو بەرشەلۆنە بە ئەنجامدانی مەشق و راهێنانێک کامپ نو بە رووی هاندەراندا دەکاتەوە و ئامانج لێی تاقیکردنەوەی سەلامەتی یاریگاکەیە.

لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند، هەینی داهاتوو کە دەکاتە حەوتی ئەم مانگە مەشق و ڕاهێنانێک بۆ تیپەکە ئەنجام دەدرێت لە یاریگای کامپ نو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مەشق و راهێنانەکان لە کاتژمێر 11ی نیوەڕۆ بە ئامادەبوونی 30 هەزار بینەر دەستپێدەکات، بەڵام یاریگاکە لە نۆ و 30 خولەک بەرووی هاندەراندا دەکرێتەوە.

یانە کەتەلۆنییەکە دوپاتیشیکردووەتەوە، ئامانج لە ئەنجامدانی مەشق و راهێنان لە یاریگای کامپ نو تاقیکردنەوەی سەلامەتی یاریگاکە بۆ یارییکردن و رێرەوی هاتنە ژورەوەی هاندەران و کۆمەڵێک لایەنی دیکەی هونەرییە.

لای خۆیەوە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی بلاوگرانا چاوەڕێی گەڕانەوەن بۆ کامپ نوو بۆ یارییەکی فەرمی، بەڵام هێشتا کاردەکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن لە سەلامەتی یاریگاکە بۆ ئەوەی 23ی ئەم مانگە میوانداری ئەتلەتیک بلباوی تێدا بکەن.