PM:10:42:30/10/2025 
        
      324 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
ریاڵ مەدرید بیر لە فرۆشتنی ڤینی بۆ سعودیە و گواستنەوەی
ئێرلینگ هالاند بۆ یانەکەی دەکاتەوە.
قسە و باسەکان
بەردەوامن سەبارەت بە داهاتووی ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری مانچستەر سیتی نەرویجی و
باس لە ئەگەری ڕۆیشتنی لە یانە ئینگلیزییەکە لە کۆتایی وەرزی ئێستادا دەکرێت، لە کاتێکدا باس لە گرنگیدانی جددی
یانەی ڕیال مەدریدیش دەکرێت بۆ گواستنەوەی.
کیس واینس،
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی کە ئاگادار
لە هەواڵی گواستنەوەی یاریزانەکانە، لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی
بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: پێموایە ڕەنگە ئێرلینگ هالاند لە کۆتایی ئەم وەرزەدا
بڕوات.
واینۆس ئاماژەی
بەوەشکرد، زۆر باس لە ئەگەری گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر لە ڕیال مەدریدەوە بۆ
خولی سعودیە دەکرێت، دەنگۆی گواستنەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکەش بە بڕی 200 ملیۆن
یۆرۆ ڕەنگە هۆکارێک بێت کە پاڵ بە یانە ئیسپانییەکەوە بنێت بۆ ئەوەی ئۆفەرێک بۆ
گواستنەوەی هالاند پێشکەش بکات.
هالاند لە ماوەی رابردوودا گرێبەستی لەگەڵ مان سیتی تا
هاوینی 2034 درێژکردەوە، لەکاتێکدا ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی بەریتانیا باس لە بڕگەیەک
دەکەن لە گرێبەستی هێرشبەرە نەرویجییەکەدا کە ڕێگەی پێدەدات بچێتە
یانەیەکی دیکەی دەرەوەی ئینگلتەرا، بەڵام بە بڕە پارەیەکی زۆر.