AM:10:42:31/10/2025 
        
      140 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
مێسی خاوەن بەرزترین موچەی خولی ئەمریکایە و سۆن لە پلەی دووەم دێت.
یەکێتی یاریزانانی خولی ئەمریکا، مووچەی یاریزانانی خولەکەی بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە و بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک مێسی یاریزانی ئینتەر میامی خاوەنی بەرزترین مووچەی خولەکەیە.
		
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا وردەکاری لەسەر گرێبەستە نوێیەکان خراوەتەڕوو، ئینتەر میامی دوو یاریزانی لە سێ یاریزانە سەرەکییەکەدا هەیە، ئەوانیش میسی بە 20 ملیۆن و 450 هەزار دۆلار  و سێرجیۆ بوسکێتس بە هەشت ملیۆن و 800 هەزار دۆلار، شایەنی باسە هێشتا درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی مێسی لەم دواییانەدا لەم ژمارانەدا جێگیر نەکراوە. 
سۆن هیونگ مین بە 11 ملیۆن و 450 هەزار دۆلار لە پلەی دووەمدایە. میگێل ئەلمیرۆنی یاریزانی یانەی ئەتلانتا یونایتد و هیرڤینگ لۆزانۆی یاریزانی یانەی سان دیێگۆ، پێنج بەرزترین موچەی خولەکە پێکدەهێنن.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە کۆی گشتی مووچەی تیپەکانیش کراوە، ئینتەر میامی بە بڕی 48 ملیۆن و 970 هەزار  دۆلار پێشەنگی ڕیزبەندی گرتووە و بە بڕی زیاتر لە 18 ملیۆن دۆلار پێش نزیکترین ڕکابەرەکەی کەوتووە، هەر جیاوازییەکە بە تەنها لە  کۆی مووچەی 15 یانەی خولەکە گەورەترە. 
هەروەها، بە وازهێنانی بوسکێتس و جۆردی ئەلبا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، ئینتەر میامی زیاتر لە 14 ملیۆن دۆلاری لە لیستی مووچەکانیان دەمێنێتەوە، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئەستێرە نوێیەکان تا پەلکێشی ڕیزەکانی یانەکە بکرێن.