بێکا بێکا پاش دوو ساڵ لە هەوڵی خۆکوژی گەڕایەوە یاریگاکان

AM:09:57:31/10/2025

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بێکا بێکا ئەو یاریزانە فەڕەنسییەی لە ساڵی 2023 هەوڵی خۆ کۆشتنیدا دووبارە گەڕایەوە بۆ یاریکردن.

ئەلێکسیس بێکا بێکا دوای دوو ساڵ لەو ڕۆژە تاڵەی کە نزیک بوو کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، گەڕایەوە گۆڕەپانی تۆپی پێ و شەوی چوارشەممە لە یارییەکی جامی بەلجیکا لەگەڵ یانەی ڕال لالۆڤیێری بەلجیکی یاریی کرد.

هێرشبەرەکە، پاش ئەوەی لە مانگی ئەیلولی 2023 هەوڵی خۆکوشتنی دا، لە یارییەکەدا لە خولەکی 76دا چووە ناو یاریگا؛ 20 خولەک یاریکرد کە ئەو 20 خولەکە کە بۆ ئەو زیاتر لە تۆپی پێ مانای هەبوو؛ هێمایەک بوو بۆ گەڕانەوە و بەرخۆدان و هیوا.

بێکا بێکای تەمەن 24 ساڵ، دوایین جار لە 29ی ئەیلولی 2023 بووە مانشێتی رۆژنامەکان، کاتێک هەوڵیدا لە پردی مێنای لە شاری نیس باز بدات کۆتایی بەژیانی خۆی بهێنێت، بەڵام دواتر توانرا رزگاربکرێت.

یاریزانەکە لەو کاتەوە بە هێواشی و بە وریاییەوە گەڕاوەتەوە بۆ فۆرمی خۆی، وەرزی ڕابردووش هەشت یاری بۆ تیپی دووەمی یانەکەی پێشووی واتا کاین ئەنجامدا، لە ئێستاشدا دەیەوێت لەگەڵ یانە نوێیەکەی دووبارە لەنێو لاکێشەی سەوزدا بدرەوشێتەوە.

ئەوەی رۆژی چوارشەممە روویدا بۆ بێکا بێکا رەنگە تەنها بیست خولەک یاریکردن بووبێت، بەڵام بۆ جیهانی تۆپی پێ گەڕانەوەی پیاوێک بوو کە لە لێوارەوە هاتبووەوە و دیسانەوە لەسەر چیمەنی یاریگا وەستا لە پێناو ئەوەی دووبارە بدرەوشێتەوە.

نوێدەکرێتەوە..