مێسی ویستوویەتی لەخولی سعودیه یاری بکات

AM:09:08:31/10/2025

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مێسی ویستوویەتی بۆ ماوەی چوار مانگ پەیوەندی بە خولی سعودیەوە بکات بەڵام وەزیری وەرزش رەتیکردووەتەوە.

عەبدوڵڵا حەمەد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەکادیمیای گەشەپێدانی بەهرەمەندەکانی مەهد لە پۆدکاستێکدا رایگەیاند، لیۆنێل مێسی و یانەی ئینتەر میامی لە هاوینی رابردوو لە کاتی مۆندیالی یانەکاندا پەیوەندیان پێوەکردووە، چونکە لیۆ ویستویەتی لە سعودیە یاری بکات لە پشووی چوار مانگی خولی ئەمریکا، بۆ ئەوەی خۆی بۆ مۆندیالی 2026 ئامادە بکات.

حەماد دەشڵێت: پێشتر هەمان شت بەسەر دەیڤد بێکهامدا هاتووە، کاتێک یاری بۆ یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی دەکرد و دواتر چووە میلانۆ.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا شانشینی سعودیە بەڕاستی پێشنیارەکەی مێسی رەتکردۆتەوە، عەبدوڵڵا حەمەد دووپاتیکردەوە و وتی: ڕێک ئەوە ڕوویدا، من ئەو ئۆفەرەم پێشکەش بە وەزیری وەرزش کرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەنها بۆ ماوەی چوار مانگ بوو، رەتیکردەوە و دۆسییەکە بەتەواوەتی داخرا.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەکادیمیای مەهد سەبارەت بە گواستنەوەی ڕۆناڵدۆش ئاماژەی بەوەدا، یەکەم پەیوەندییان لەگەڵیدا لە سەرەتای مۆندیالی 2022ی قەتەر بوو، لە کاتێکدا قسەیان لەگەڵ ئەو و دەوروبەرەکەی کرد کە هێشتا لە مانچستەر یونایتد بوو، جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، گرێبەستکردن لەگەڵ رۆناڵدۆ کە یەکێکە لەباشترین یاریزانەکانی جیهان، گرێبەستێکی مێژووی بووە بۆ خولی سعودیە و بە تەواوی رووخساری خولەکەی گۆڕیووە.

نوێدەکرێتەوە..