بەرشەلۆنە لێی قەوما

PM:06:01:29/10/2025

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێدری تووشی پێکانی ماسولکەیی بووە و تا دوای پشووە نێودەوڵەتییەکانی داهاتوو ناگەڕێتەوە.

یانەی بەرشەلۆنە هەواڵێکی ناخۆشی بە هاندەرانی یانەکەی راگەیاند، ئەویش پێکانی پێدری گۆنزالێزە، کە لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ریاڵ مەدرید تووشی بووە.

یانەکە بڵاویکردووەتەوە، ناوەراستە ئیسپانییەکە لە دوای یاریی کلاسیکۆ هەستی بە ئازار کردووە لە ماسولکەکانی رانی چەپیدا، چاکبوونەوەی پەیوەستە بە وەڵامدانەوەی جەستەی.

رادیۆی کادینا سێریش ئاشکرایکردووە، پێدەچێت پێدری تا دوای پشووە نێودەوڵەتییەکانی داهاتوو نەگەڕێتەوە یاریگاکان، بەو پێیەی رەنگە چوار تا پێنج هەفتە دووربکەوێتەوە و لە سێ یاریی یانەکەی بێبەشبێت.

ئەو یارییانەی کە پێدری لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشداریی ناکات بریتین لە، ئێلچێ و سێڵتافیگۆ لە خولی ئیسپانیا، لە نێوانیشیان رووبەرووبوونەوەی کلوب بروج لە چامپیۆنز لیگ، هەروەها لە دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش بەرامبەر جۆرجیا و تورکیا لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال بەشداریی ناکات.