PM:02:48:29/10/2025
248 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤینیسیۆس دەرگای بەڕووی پاریسدا کردووەتەوە
تا بیگوازنەوە، یانەکانی پریمەر لیگیش چاودێری دەکەن و ریاڵ مەدرید پێداگرە لەسەر
هێشتنەوەی.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە،
بارودۆخی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لەناو یانەی ریاڵ مەدرید باش نییە و ئەو یاریزانە هەست
بە نیگەرانی دەکات و پێیوایە چابی ئەلۆنسۆ دژایەتی دەکات.
سپۆرت دوپاتیکردەوە کە ئەستێرە
بەرازیلیەکە بیری لە رۆیشتن کردووەتەوە تەنانەت دەرگای بەڕووی یانەی پاریس سان
جێرماندا کردووەتەوە کە بیگوازنەوە لە ماوەی داهاتوودا.
ئاماژەی بەوەشداوە، ڤینیسیۆس پاریس وەک
بژاردەیەکی گونجاو بۆ داهاتووی خۆی دادەنێت بەهۆی ئەوەی سەرسامە بە پلانەکان و
شێوازی یارییکردنی لویس ئینریکی راهێنەری ئەو یانەیە، لەبەرئەوە ئامادەیە گرێبەست
لەگەڵ یانە فەرەنسیەکە ئیمزابکات، لە کاتێکدا یانەکانی پریمەر لیگ کە مانچستەر
سیتی و چێڵسی و ئارسناڵ و لیڤەرپوڵن گواستنەوەی هەمان یاریزانیان کردووەتە ئامانج.
لەلایەکی ترەوە، رۆژنامەی مارکا
دوپاتیکردەوە، بەرپرسانی ریاڵ مەدرید پێداگرن لەسەر هێشتنەوەی هێرشبەرە
بەرازیلیەکە لە یانەکەیان تا ساڵی 2030، بە نیازن لە نزیکترین کاتدا گفتوگۆکانی
لەگەڵدا دەستپێبکەنەوە.
خ . ک