PM:08:37:24/10/2025
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلۆنسۆ داوای گواستنەوەی تورامی کردووە لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی پێکهاتەکەی.
راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید لە ئێستاوە بیر لە پرۆژەی چەند ساڵی داهاتووی یانەکەی دەکاتەوە و چەند یاریزانێکی کردووەتە ئامانج.
پێگەی فیچاجێس ئاشکرایکرد، راهێنەرە ئیسپانیەکە داوای لە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید کردووە بەهەر نرخێک بێت لە هاوینی ساڵی داهاتوودا کیفرین تورامی ئەستێرەی یۆڤانتۆس بگوازنەوە.
ئەو پێگەیە دوپاتیکردەوە کە ئامانجی ئەلۆنسۆ لە گواستنەوەی یاریزانە بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیەتی و زۆر سەرسامە بە تواناکانی ئەو یاریزانە لە هێڵی ناوەڕاستدا.
رونیکردووەتەوە، کارگێڕی یانەی شاهانە بەنیازن ئۆفەرێک ئامادەبکەن لەپێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە کاتێکدا یۆڤانتۆسیش ئامادەیە بەرامبەر بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.
نوسیویەتی، هۆکاری گرنگی پێدانی ریاڵ مەدرید بە تورام بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو یاریزانە توانایەکی زۆری هەیە بۆ وەرگرتنەوەی تۆپ و لەڕووی هێرشبردنیشەوە ئاستێکی نایابی هەیە.
خ. ک