PM:09:50:28/10/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەندریک
بڕیاریداوە ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەی زستانەدا بەجێبهێڵێت و ڕووبکاتە یانەیەک
بەشداربێت لە چامپیۆنزلیگ.
ئەندریک دی سۆزا
هێرشبەری بەڕازیلی بە یەکێک لە یاریزانە دیارەکان دادەنرێت کە ئەگەر زۆرە یانەی ڕیال
مەدرید بەجێبهێڵیت، چونکە ئەو یاریزانە هەوڵدەدات کاتێکی زیاتری یاریکردن بەدەستبهێنێت.
هێرشبەرەکە لەم وەرزەدا یەک خولەک یاری بۆ یانەی
ڕیال مەدرید نەکردووە، سەرەڕای ئەوەی نزیکەی مانگ و نیوێک لەمەوبەر لە پێکانەکەی
چاکبووەتەوە.
ڕۆژنامەی ئاسی
ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەندریک ئامانجییەتی بەشێوەی خواستن لە مانگی یەکدا ریاڵ
مەدرید بەجێبهێڵێت و ڕووبکاتە یانەیەکی تری دەرەوەی ئیسپانیا بەمەرجێک ئەو تیپە
بەشداربێت لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
لەلایەکیترەوە
هەریەکە لە یانەکانی یوڤانتۆس و مارسیلیا و پاریس سانجێرمان ئامدەن ئەو یاریزانە
بگوازنەوە ریزەکانیان مەرجەکانی یاریزانە بەڕازیلییەکە جێبەجێ بکەن.