AM:12:35:30/10/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئەڵمانیا بایرن بە بردنەوە لە کۆڵن گەیشتە قۆناغی
16 و لیڤەرکوزنیش شکستی بە بادربورن هێنا وگەیشتە هەمان قۆناغ.
لە یارییەکانی قۆناغی 32 تیپی جامی ئەڵمانیا، یانەی
بایرن میونشن و کۆڵن رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، بایرن بە هێرشی راستەوخۆ یاریی دەکرد، لە
بەرامبەردا کۆڵن پشتی بە هێرشی پێچەوانە بەست و لە خولەکی 31 گۆڵی یەکەمیان لە رێگەی
راجنار تۆمارکرد.
بەلام یانە باڤارییەکە بە دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 53 و 38
وەڵامیان دانەوە، گۆڵەکانیش دیاز و هاری کەین تۆماریانکرد.
لە تایمی دووەم، هێرشەکانی باڤاریا بۆ سەر کۆڵن درێژەی
کێشا و توانیان گۆڵی سێیەم لە رێگەی کەین و گۆڵی چوارمیش لە رێگەی ئۆلیسێ تۆماربکەن.
سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە
سودی بایرن میونشن کۆاتییهات، بەم ئەنجامە تیپەکەی کۆمپانی گەیشتە قۆناغی 16.
لە یارییەکەی دیکەی هەمان قۆناغیش لیڤەرکوزن بە بردنەوە
لە بادربورن گەیشتە هەمان قۆناغ.