PM:11:13:28/10/2025
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یارییەکانی جامی شای سعودیە ئیتیحاد بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە نەسری بردەوە گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە یارییەکانی جامی شای سعودییە نەسڕ لە یاریگای ئەوەل پارک میوانداری لە ئیتیحاد کرد.
لەتایمی یەکەمدا ئیتیحاد باشتربوو بەجۆرێک لە خولەکی 15بینزیمە توانی گۆڵی یەکەم بۆ تیپی میوان تۆماربکات.
پاشان لە خولەکی 30بۆرگێس ئەنجامەکەی بۆ نەسڕ یەکسان کردەوە، بەڵام خوشییەکانی خاوەن ماڵ زۆری نەخایاند چونکە عوسام عەوار لە خولەکی دووی کاتی زیادکراو دووەم گۆڵی بۆ ئیتیحاد تۆمارکرد.
سەرئەنجام تایمی یەکەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی ئیتیحاد کۆتایی هات.
لەنیوەی دووەمدا ناوبژیوان لە خولەکی 49 ئەحمەد جولەیدانی لە تیپی میوان بەکارتی سور کردە دەرەوە ئەمەش وای کرد نەسڕ باڵادەستی بەسەر یاریگادا بنوێنێت و چەندین جار هەلی مەترسیدار دروست بکەن، بەڵام نەیانتوانی سودی لێوەربگرن.
سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی ئیتیحاد کۆتایی هات و بەم بردنەوەیە گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و نەسڕیش ماڵئاوای کرد.